مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، (چاو نیوز) ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”ڕەسووڵ حەمزەپوور“ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
شایانی باسە کە مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور خەڵکی گوندی ”خراپە“ و بەرنوێژی گوندی ”ئەندێزە“ی ناوچەی لاجانی پیرانشارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە” سێ ڕێیانی پەسوێ “ئەو مامۆستا کوردەیان دەسبەسەر کردووە و دواتر ڕژاونەتە نێو ماڵی ناوبراو و پاش بێڕێزییەکی زۆر ماڵەکەشیان پشکنیوە و هەندێ کەلوپەلی ناوبراویشیابن لە گەڵ خۆیان بردووە.
جێگای ئاماژەیە کە هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەسبەسەرکردنی مامۆستا ڕەسووڵ لە بەردەستدا نییە.