بە هۆی سکاڵای شارەوانی شاری سەقز پێنج چالاکی مەدەنی ئەو شارە بانگهێشتی دادگا کران.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان لە نێوخۆ وڵات، ڕۆژی ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ٩٩ی هەتاوی، دوابەدوای سکاڵای شارەوانی پێشووی شاری سەقز، پێنج چالاكی بواری ڕاگەیاندن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەم شارە بانگهێشتی دادگا كراون.
فه‌ردین موسته‌فایی، به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی “سه‌قز ڕووداو”، كه‌یوان جه‌لالی به‌ڕێوه‌به‌ر و زاهید شه‌ریفپوور سه‌رنووسەری كاناڵی “واکاوی”، هیوا مه‌جیدی به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی “ساکاپرێس” و موسته‌فا حه‌مدی به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی “پرسمان”ی سه‌قز بانگهێشتی لقی یه‌كی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتیی و شۆڕشی سه‌قز كراون و تۆمه‌تەکانیان پێڕاگەیەندرا.
بە وتەی دادوەری لێپرسینەوە، ئه‌م كه‌سانه بە تۆمەتی “بڵاوكردنه‌وه‌ی هەواڵی درۆ” بانگهێشت کراون کە له ڕۆژانی داهاتوودا دادگایی دەکرێن.
هۆکاری ڕووبەڕووکردنەوەی ئه‌م تۆمه‌ته دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك لەسەر گەندەڵیی ماڵیی شۆرای شار و شاره‌وانی پێشووی سه‌قز.