دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، دایە فاتمە قوێتاسی دایکی شەهید عەلی قوێتاسی یەکێک لە پێشمەرگە و فەرماندە ئازا و چاونەترسەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، دڵە گەورەو پر لە هیواکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شایانی باسە دایە فاتمە قوێتاسی وەک هەموو دایکانی ئەم نیشتمانە داگیرکراوەمان، خاتوونێکی دێموکرات دۆست و تا سەر ئێسقان کوردپەروەر بوو.
دایە فاتمە لە پێناو وەدیهاتنی ئاوات و ئامانجەکانی گەلی کورد، کۆریکی بە ناوی”شەهید عەلی قوێتاسی” پێشکەس بە بارەگای ئازادی کوردستان کرد.
شایانی باسە شەهید “عەلی قویتاسی” یەکێک لە فەرماندە ئازاو و بەجەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو، کە لە سەرەتاکانی شۆڕشەوە، بە هەست کردن بە بەرپرسایەتی تێکەڵ بە ڕیزی پێشمەرگەکان بوو و لە زۆربەی شەڕە حیماسی و بە ناوبانگەکانی ناوچەکانی بۆکان و مەهاباددا بەشداری و ڕۆڵی چالاکانەی هەبوو و تا کاتی شەهید بوونی هەرڕۆژە و شێڵگیرتر لە ڕۆژی پێشوو هەنگاوی بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانی حیزب و گەل هەڵدەهێنا.
شایانی باسە کە شەهید عەلی بە داخەوە بە هۆی کردەوەیەکی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەوی یەڵدادا شەهید دەبێ و تیکەڵ بە کاروانی نەمران دەبێ.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بەبۆنەی کوچی دوایی دایە فاتمە قوێتاسییەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.