لەدەرێژەی بەردەوامیی خۆپێشاندانەکانی پارێزگای تەورێز و شارە تورکەکان بەشێکی بەرچاو لە خۆپێشاندەران دەسبەسەر کراون.
بەدوای دەسپێکی شەڕو ئاڵۆزییەکان لە نێوان دوو وڵاتی ئەرمنستان و ئازەربایجان، دانیشتووانی شارە تورکەکانی ئێران بۆ دەربڕینی پشتیوانی خۆیان لە خەڵکی ئازەربایجان، ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانیان وەڕێخست و بەشێکی بەرچاو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران کە تا ئێستا شوناسی زیاتر لە ٤١ کەس لە دەسبەسەر کراوان ڕوون بۆتەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هێرانا، ناوەندی مافی مروڤی ئێران، ٤١ کەس لە خۆپێشاندەران بە کە بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە خەڵکی ئازەربایجان هاتبوونە سەر شەقامەکان لە شارەکانی تاران، ئەردەبێڵ، تەورێز، ورمێ، زەنجان، مشکین شار، دەسبەسەر کران و ناڕازییان کەوتنە بەر لێدان و بێڕێزی پێکرەدن لە لایەن دەست و پێوەندییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کە ژمارەیەک لە خۆپێشاندران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەست لاق و لووتیان شکاوە و ئەو بووەتە هۆی تووڕەی خۆپێشاندەران و خەڵکی ناڕازی لە ڕێژیم
شایانی باسە کە ئەو خۆپێشاندانانە بەدوای ئاڵۆزی ناوچەکەوە لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە و دەسبەسەر کراوەکان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون و لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە کە خەڵکی شارە جیاجیاکانیئ ئێران دوێنێ شەممە ١٢ی ڕەزبەر بە بیانووی بردنەوەی تیمێکی فووتباڵ ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی دژی ڕێژیمیان بەرز کردەوە.