هاونیشتمانییەکی خەڵکی دزەی مەرگەوەڕ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی دزەی مەرگەوەڕ بە ناوی “شەهریار پوورعەلی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ورمێ بەڕێکرا
شایانی باسە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی شەهریار تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە کە “شەهریار پوورعەلی” لە ناوەڕاستەکانی وەرزی هاوین لەکاتی کۆڵبەری کردن لە بەرزاییەکانی سنووری ورمێ لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەسبەسەر دەکرێ و دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد دەکرێ.