وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: کاتی ئەوە هاتووە کە هەموو وڵاتانی ئورووپایی بە پشتیوانیکردنی ئەمریکا، گەورەترین سەرچاوەی تێرۆر لە ناوچەکە و جیهاندا، وهەروەها هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیری، ئاشتی و پێکەوەژیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست، واتە ڕێژیمی ئێران کۆتایی پێبهێنن.
مایک پۆمپێئۆ دەڵێ: وڵاتانی ئورووپایی دوای ڕێککەوتنی”ئابراهام” دەبێ دەورێکی کاریگەریان هەبێ، لە پشتیوانیکردن لە ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم.
پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی١١ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی دەڵێ: ئێمە لەو باوەڕەداین کە بەرپرسانی یەکیەتی ئورووپا دەوری ستراتیژیک دەبینن و هەوڵی ڕاگرتنی سەرەڕۆییەکانی ڕێژیمی ئێران دەدەن، کە گەورەترین هێزی ئاژاوەگێڕ و تێرۆریستەوە، هۆکاری ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست.
پۆمپێئۆ لە وتووێژێکدا لە گەڵ ڕۆژنامەی ئیتالیایی”لارپۆبلیکا” وتی: لەو باوەڕەدام کە ڕێبەرانی ئورووپایی دەورێکی ستراتیژیک لە ڕاگرتنی ڕێژیمی ئێراندا دەگێڕن، کە بەردەوام هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و جیهان.
ناوبراو دەڵێ: وڵاتانی ئورووپایی دوای ڕێککەوتنی”ئابراهام” دەبێ دەورێکی کاریگەر و بنەڕەتییان هەبێ لە پشتیوانی کردن لە ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست، و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەو ڕاگرتنی ڕێژیمی ئێران لە هەمبەر کار و کردەوە تێرۆریستییەکانی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بەوەیکە، فەلەستین ئامادەیە بە ناوبژیوانی ئەمریکا وتووێژی ئاشتی لە گەڵ ئیسرائیل بکا وتی: کاتی ئەوە هاتووەکە هەموو وڵاتانی ئورووپایی بە پشتیوانی کردنی ئەمریکا، گەورەترین سەرچاوەی تێرۆر لە ناوچەکەو جیهاندا، وهەروەها هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیری، ئاشتی و پێکەوەژیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست، واتە ڕێژیمی ئێران کۆتایی پێبهێنن.