هێزه چه‌کداره‌کانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه سنوورییه‌كانی سه‌رده‌شت ته‌قه‌یان له پۆلێک كاسبكار کرد‌و زیانیان پێگه‌یاندن.
به‌پێی هه‌واڵی په‌یامنێری كوردستان و كورد، شه‌وی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له كاسبكارانی كورد له كاتی گه‌ڕانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان له پشتی بێتووش له دۆڵانێ ده‌كه‌ونه كه‌مینی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم‌و ده‌درێنه به‌ر ده‌ستڕێژ.
له‌و په‌لاماره‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم‌دا کاروانچییه‌کان ئهسپو باره‌کانیان به‌جێ دێڵن‌و گیانی خۆیان ده‌رباز ده‌که‌ن، به‌ڵام هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم چوونه‌ته سه‌ر ٧٠ سه‌ر له وڵاغی ئه‌و کاروانچییانهیان کوشتوه‌و باره‌كانیان لێکردوونهوهو به‌تاڵانیان بردوه.
ڕه‌وتی به‌رده‌وامی سه‌رکوتی کاسبکارانی کورد له حاڵێک دایه که شەوی هەینی لە سەر شەممە، ٢١ ی سه‌رماوه‌زیش هێزەکانی ڕێژیم لە پاسگای کانیکۆن لە ناوچەی مەریوان، کۆمەڵێک کاسبکاری دیکه‌ی کوردیان دایە بەر تەقەو دەستڕێژی چەکەکانیان.
له‌و په‌لاماره‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم‌دا کاسبکارێکی لاو به ناوی جەمال ڕاستخانە، کوڕی حەسەن، خەڵکی ئاوایی دووپلوورە گیانی له ده‌ست دا.