فەیسەل عەبدوڵلا، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان: بە پێی سەرەکیترین ئەرکی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کە “پاراستنی ئاسایش و ئاشتی”یە لە جیهان و لە ناو بردنی ئەو هێزانەی کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری جیهانی، ئێمە ڕۆژی لە ناوچوونی تەواوی” چەکوچۆڵی ناوکی” جێژن دەگرین.
پاشای عەرەبستانی سعوودی، ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد، کە بە هەست بە بەرپرسایەتی کردنیان پێش بە سەر پێچییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕێککەوتنی نێونەتەوەیی، بە تایبەتی ڕێککەوتنی “بەرجام” بگرن. لە بەر ئەوەیکە ئۆرانیۆمی پیتێندراو بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە، لە ئێران دە هێندەی ڕێگەپێدراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری واس، هەواڵدەری ڕەسمی عەرەبستان شازادە” فەیسەڵ بن عەبدوڵڵا” وەزیری دەرەوەی عەرەبستان، لە مەراسمێکدا کە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە، بۆ ڕۆژی بەرەنگار بوونەوەی” گشتی چەکوچۆلی ناوکی” بەڕێوەی برد وتی: عەرەبستان ڕێککەوتنی “بەرجام” وەکوو کۆسپ لە بەردەم وزەی ناوکی ڕێژیمی ئێران نازانێ.
ناوبراو دەڵێ: بە پێی سەرەکیترین ئەرکی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی، کە “پاراستنی ئاسایش و ئاشتی”یە لە جیهان و لە ناو بردنی ئەو هێزانەی کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری جیهانی، ئێمە ڕۆژی لە ناوچوونی تەواوی” چەکوچۆڵی ناوکی” جێژن دەگرین و سپاسی وڵاتەکەمانتان پێشکەش دەکەین، ئەم کارە دەبێ ببێتە هۆکار بۆ ئاشتی و ئاسایشی بە دوور لە هەر جۆرە هەڕەشەیەک بۆ سەر جیهان.
پاشای وڵاتی عەرەبستان پێشتریش لە ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر دوای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێک جەختی لە سەر ئەوە کردەوە، کە دەبێ کۆتایی بە سەرەڕۆییەکانی ڕێژیم ئێران لە هەمبەر پەرەپێدانی پیتاندنی ئۆرانیۆم و دەسپێڕاگەیشتنی بە چەکی ناوکی بهێندرێت و جەختی لە سەر ئەوە کردەوەکە، ڕێژیمی ئێران ئاژاوەگێڕترین و تیرۆریست ترین وڵاتە لە ناوچەکەو جیهاندا.