مامۆستایەکی زانکۆی جانزهاپکینز دەڵێ: هەڵاوسانی ئابووری لە ئێراندا لە سەتا ١٥٦ ـە.
ئێستیوهێنگی ئابووری ناس، لە لاپەڕەی فەرمی تویتێرەکەیدا، ئەو ڕاستییە بە پێچەوانەی وتەکانی بەرپرسانی ڕێژیم دەخاتە ڕوو کە دەڵێن هەڵاوسانی ئابووری لە سەتا٢٦ـە.
ناوبراو دەڵێ: نرخی ڕاستی هەڵاوسانی ئابووری لە ئێراندا لە سەتا (١٥٦)ە و ڕێژیمی ئێران چەواشەی ڕاستییەکان دەکا.
ئێستیو بە ئاماژە بەوەیکە لە ڕاپۆرتی مانگی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران کە نرخی هەڵاوسانی ئابووری لە ساڵدا ٢٦ لە سەدی ڕاگەیاندوە دەڵێ: بە ڕاستی گاڵتەجاڕانەیە، من نرخی هەڵاوسانی ئابووریم بە شێوەیەکی درووست و زانستی بەراورد کردووە کە ١٥٦ لە سەدە لە ساڵدا، بەرپرسانی ڕێژیم ئاماری دوور لە ڕاستی و چەواشەکارانە بڵاو دەکەنەوە و بەم کارەیان یاری بە شعووری خەڵک دەکەن.
جێگای ئاماژەیە کە حکوومەتی ڕۆحانی لە ٢٤ساڵی ڕابردوودا، ڕێکۆردداری بەرزترین نرخی هەڵاوسانی ئابوورییە لە ئێراندا، پێشتریش لە ساڵی ٧٤ی هەتاویدا لە دەورانی سەرۆک کۆماری ڕەفسەنجانیدا هەڵاوسانی ئابووری لە سەتا بو٤٠ بەرز بووەتەوە، هەر بەم پێیە دوای دەوڵەتی ڕەفسەنجانی، دەوڵەتی ڕۆحانی ڕێکۆردداری بەرزترین نرخی هەڵاوسانی ئابوورییە لە ٢٤ساڵی ڕابردوودا..
بە ئاشکرا بوونی ئامارەکان ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەکەوێ کە ڕێژیمی ئێران لە باری ئابوورییەوە وڵاتێکی داڕماوە و بەردەوام بە چەواشەکردنی ڕاستییەکان، هەوڵی شاردنەوەیان دەدا.