كەماڵ شەریفی، ڕۆژنامەنووسو چالاكی سیاسیی كورد لە زیندانی میناب لە بارودۆخێكدا هەشتەمین ساڵی زیندانیبوونی خۆی تێپەڕ دەكا كە تا ئێستاشی لەگەڵ بێ لە مافی مەرەخەسی بێبەش كراوەو لە تەواوی ئەم ساڵانەدا بۆ تاقە جارێكیش ڕێگەی پێ نەدراوە چاوی بە بنەماڵەكەی بكەوێ.
كەماڵ شەریفی، ڕۆژنامەنووس و چالاكی سیاسیی كورد لە بارودۆخێكدا لە زیندانی میناب حوكمی ٣٠ ساڵ زیندانی خۆی لە دوورخراوەییدا تێپەڕ دەكا كە لە تەواوی ئەم ٨ ساڵەدا كە لە زینداندا بووە، لە مافی چوونە مەرەخەسی بێبەری كراوەو تەنیا بۆ جارێك ئەویش پاش مانگرتن لە خواردن بۆ ماوەی دوورودرێژ، توانی چاوی بە دایكو باوكی بكەوێ.
كەماڵ شەریفی ساڵی ٨٧ لە شاری سەقز دەستبەسەر كرا و بە بڕیاری لقی ١ی دادگای شۆرشی لەم شارە بە سەرۆكایەتیی قزی شایق حوكمی ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم زیندانییە سیاسییە كوردە لە ساڵی ٨٧ بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین لە بابەت بارودۆخی نالەباری خۆی لە زیندانی میناب و بێبەش كران لە مافی ملاقات بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ مانی لە خواردن گرت، پاش ئەم مانگرتنە كەماڵ شەریفی تووش نەخۆشیی هەرس و ناڕەحەتی مێعدە و ڕیخۆڵە هات، بەڵام بێهداریی نێو زیندان هیچ هەوڵێكی بۆ دەرمان و چارەسەری ناوبراو نەدا.
كەماڵ شەریفی لە حاڵێكدا لە زیندانی مینابو لە نێو زیندانییانی ئاساییو تاوانبارانی مادەی هۆشبەردا بەند كراوە، كە پێشتریش لە ساڵی ١٣٦٨ و ١٣٦٩ چەندین جار بە تاوانی لایەنگری و هاوكاری كردن لەگەڵ حیزبی دێمۆكراتی كوردستان دەستبەسەر كراو لە ئەنجامدا لە لایەن دادگای شۆڕش لە شاری سنە حوكمی ١ ساڵ زیندان و ٤٠ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندرا.