نەسرین ستوودە، پارێزەر و بەندکراوی سیاسی بە هاوبەشی لە گەڵ چەند چالاکێکی مەدەنی، خەڵاتی” ئاڵتێرناتیڤی” ساڵی ٢٠٢٠ی میلادی پێبەخشرا.
وێبسایتی ناوەندی ژیانی ڕاستەقینە”زندگی درست” ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەزبەری٩٩ی هەتاوی، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە لاپەڕەی فەرمی خۆیان لە تویتێردا، نەسرین ستوودە پارێزەرو بەندکراوی سیاسی، برایان ستونێستۆن پارێزەری مافی مەدەنی لە ئەمریکا، لوتی کانینگام چالاکی ژینگە پارێزی لە نیکاراگۆئە، تاڵێش بیالیاتسکی چالاکی مافی مرۆڤ لەبیلاڕووس شیاوی وەرگرتنی خەڵاتی نوبێلی”ئاڵتێرناتیڤی” ساڵی ٢٠٢٠ی میلادی ناوبرد.
لەم بەیاننامەدا هاتووەکە ناوبراوان خاڵێکی هاوبەشیان هەیە کە ئەویش” هەوڵدان بۆ یەکسانی، دێموکراسی، دادپەروەریی و ئازادی”یە.
چوار براوەی خەڵاتی نۆبێلی” ئاڵتێرناتیڤ” لە لایەن دەستەی دادوەریی نێونەتەوەیی هەڵبژێردراون و هەریەک لە براوەکان دەبنە خاوەنی، خەڵاتی یەک میلیۆن کڕۆنی سوئیدی، کە دەکاتە ١١٠هەزار دولاری ئەمریکی.
شایانی باسە کە”نەسرین ستوودە” بە تۆمەتی هەوڵدان دژی بەرژەوەنییەکانی نیزام، بە ٣٣ساڵ بەندکران و لێدانی١٤٨ قامچی سزادراوە.