ڕووداوەکانی قەرەباغ کێشەی نێوان تورکیە و فەڕانسە قووڵتر دەکاتەوە.
دوای چەند ڕۆژ لە دەسپێکی شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان وڵاتانی دیکەش بە شێوەی جیاواز و بە پێی بەرژەوەندی و سیاسەتی وڵاتەکەیان پشتیوانی لە وڵاتێکیان دەکەن و ئەمەش کێشەی نێوان وڵاتانی پشتیوان بە تایبەت فەرانسە و تورکیە کە پێشتریش لەسەر لیبی و یونان کێشەیان هەبوو قووڵتر دەکاتەوە و بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە لێدوانی توندتر دژ بە یەکتر دەدەن.
سەرکۆماری فەرانسە، ئیمانۆئێل مەکرۆن سەبارەت بە هەڵوێستی ئەردۆغان بۆ پشتیوانی لە ئازەربایجان ڕایگەیاند: ئەو هەڵوێستانە مەترسیدار و بێ بیرکردنەوەن.
لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی تورکیە وڵاتی مەکرۆنی دایەوە و گووتی پشتیوانی پاریس لە ئەرمەنستان بە مانای پشتیوانی لە داگیرکردنی ئازەربایجانە.