کۆتا ئاماری ناوەندەکانی ئابووریی نێونەتەوەیی باس لەوە دەکەن کە ئێران لە ڕیزی خراپترین وڵاتانی هەژاری دنیایە ،
بەپێی ئەم هەواڵە کە ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی بڵاو بووەتەوە کە ئێران دوای وێنێزوئێلا لە ڕیزبەندی دووهەمین وڵاتی هەژاردایە لە جیهان.
ئاماری وێنێزوئێلا لە ساڵی ڕابردوودا خراپترین دۆخی هەژاری لە جیهاندا بە ناوی خۆی تۆمار کرد. ئەم وڵاتە بە بەڵگە لە پلەی ٧٩.٤ لە ڕیزبەندی هەژاری، وەکوو هەژارترین و بەدبەختترین وڵاتی دنیا ناسێنرا، دوای وێنێزوئێلا وڵاتانی ئێران و سێربێستان، لە ڕیزبەندەکانی دووهەم و سێهەمدان.
گەیشتنی ئەم بژاردەیە بە ژمارەی زیاتر لە سەتا٥٠ دەرخەری لادانی توندی خۆی لە پێوانەکان بووە و بە واتای داڕمانی ئاستی خۆشگوزەرانی خەڵکە.
شایانی باسە، بۆ هەژماردنی هەڵبژاردەی هەژاری و بەدبەختی لە دوو شێوە کەڵک وەردەگرن، شێوەی یەکەم لە پەرە سەندنی بەهای بێکاری بە بەهای هەڵچوونی نرخ، شێوەی دووهەم لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردەی پەرەی مرۆیی وەکوو هیوا بە ژیان، بەهای نەخوێندەواری، ئاستی خوێندن و داهاتی بەرپرسەکانیش لەم دەستنیشان کردنەدا ڕۆڵیان هەیە کە هەژماردنی هەژاری و بەدبەختی ڕوو لە زیاد بوونە.