نیکۆل باشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان لە وتووێژێکدا لە گەڵ واشینگتۆن پۆست، جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە تورکیە هۆکاری ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانەو ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستە و ئێستاش لە ناوچەی باشووری قەفقاز دایە.
ناوبراو دەڵێ: تورکیە هەڕەشەیەکی زۆری بۆ ئاسایش و سەقامگیری جیهان درووست کردووە، بە ڵام تورکیە بە کاردانەوە بەم تۆمەتانە دەڵێ: هێچ بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی ئەم تۆمەتانە لە بەردەستدا نییە.
باشینیان جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە، کە تورکیە لە دەسپێکی شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوودا هەوڵی یارمەتیدانی ئازەبایجانی لە ڕێگای پێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ناردنی میلیشیا شەڕخوازەکانی سووریە و هەروەها ناردنی فڕوکەی ئیف١٦ بۆ بەرەکانی شەڕی داوە.
ناوبراو دەڵێ: ئێمە لە گەڵ بەرپرسە باڵاکانی وڵاتانی ئەمریکا، ڕووسیە، فەرانسە و ئاڵمان، لە هەمبەر گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتی لە گەڵ کۆماری ئازەربایجان قسەمان کردووە، بەڵام تائێستا ولامێکی دڵخۆشکەرمان پێڕانەگەێندراوە.
باشینیان بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئازەربایجان بە پشتیوانی تورکیە بە دژی ئەرمەنستان وتی: لە ئێستادا بۆمبارانی ناوچەی”فاردنیز” لە ڕۆژهەڵاتی ئەیرەوان بە شێوەیەکی بەرچاو بەردەوامە و بارودۆخی ئێستای ڕاگەیاندنی شەڕ بە دژی نەتەوەی ئەرمەنستان ناوبرد.
سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان دەڵێ: وڵاتی ئێمە ڕووبەڕووی هەڕەشە و شەڕێکی مان و نەمان بۆتەوە بە هۆی شەڕی مێژوویی نێوان تورکیە و ئەرمەنستان.
باشینیان لە ڕۆژی چوارەمی شەڕە خوێناویەکەی ناوچەی” ناگۆڕن وقەرەباغ” دەڵێ پێشنیارەکەی وڵاتی ڕووسیە، لە هەمبەر وتووێژ لە گەڵ باکۆدا، لە کاتی ئێستادا کە شەڕێکی خوێناوی لە ئارادایە، وتووێژ کردن و دانیشتنی بەرپرسانی ئەرمەنستان و تورکیە و ئازەربایجان هیچ قازانج و زەرورەتێکی نییە.