بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە بە ناوی فەرهاد تاریمورادی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی یەک ساڵ زیندان و لێدانی ٧٠ قامچی ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری سنە کراوە.
سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند، فەرهاد بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ لە سنە دەگیرێ و لەلایەن دادگای شۆرشی ئەو شارە ساڵێک زیندان و ٧٠ قامچی بەسەردا دەسەپێ.
شایەنی باسە کە ناوبراو دوای ڕاگرتنی لە ئیدارەی ئیتلاعات بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرابوو.