یەکێک لە دەسبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی شاری سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ”ساعێد بەنەفشی“ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بە پێی ئەو حوکمە ساعێد بەنەفشی حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بۆ ماوەی ٢٠ مانگ بە سەردا سەپاوە. واتە لە لە ماوەی ٢٠ مانگدا ئەگەر هەر تاوانێک بکا دەبێ ئەو دوو ساڵە بچێتە بەندیخانە..
جێگای ئاماژەیە کە ساعێد بەنەفشی لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو دەسبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
شایانی باسە کە ناوبراو پێشتریش بۆ ماوەی سێ ساڵ و ٦ مانگ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕێژیم بەند کرابوو