مه‌سعود کوردپوور، ڕۆژنامهنووسو چالاکی مه‌ده‌نیی کورد دوای کێشانی پتر له سێ ساڵ زیندان زیندان ئازاد بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی موکریان نیوز مه‌سعود کوردپوور که به تۆمه‌تی چالاکیی ئه‌منیه‌تی دژی کۆماری ئیسلامی به ٣ ساڵ‌و ٦ مانگ زیندانیی ته‌عزیری سزا درابوو، دوای کێشانی ماوه حوکمه‌که‌ی له زیندان ئازاد بوو.
مه‌سعود و خوسره‌و کوردپوور، دوو برای ڕۆژنامه‌نووسی کورد هاوینی ساڵی ٩١ ی هه‌تاوی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری مەھاباد دەستگیر و دواتر لە زیندانی بۆکان، ورمێ، تەورێز زیندانی کران. خوسرەو کوردپوور برای مەسعوود و بەرپرسی ئاژانسی موکریان ھێشتا لە زیندانە.