ئیئسرائیل: ئێمە دەسپێشخەر دەبین بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
لە میانەی وتارێکی ناتانیاهودا کە بەشێوەی ئانلاین بۆ ڕێزگرتن لە کوژراوانی سەربازیی سالی ١٩٧٣ی میلادی لە شەری نێوان ئیسرائیل و وڵاتە عەرەبییەکاندا ڕوویدا، بە تۆندی هەڕەشە لە ڕێژیمی ئیران دەکا.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی بە زمانێکی توندی تێکەڵ بە هەڕەشەوە وتی: هێرشی دەسپێشخەرانەی وڵاتەکەی بۆ سەر ڕێژیمی ئێران لە ئان و ساتدایە.
بە پیێ ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ئیسرائیل، ناوبراو لە وتەکانیدا دەڵێ: ئەگەر پێش دەسپێکی شەڕی ئەو ساڵەی نێوان وڵاتە عەرەبییەکان و ئیسرائیل، هێرشی پێشەکیمان بکردبایە، ئاکامی شەڕی” یوم کیپور” بە ئاقارێکی دیکەدا دەشکایەوە.
ناتانیاهو دەڵێ:” هێرشی دەسپێشخەرانە کاریکی زۆر ئەستەمە” بەڵام بە دەرس وەرگرتن لە شەڕی ساڵی ١٩٧٣ی میلادی، ئیسرائیل ئەوە ڕەچاو دەکا کە دەبێ” بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان، هەموو کارێک بکەین” تەنانەت لە لایەن ئێمەوە هێرش بۆ سەر ڕیژیمی ئێران چاوەڕوان کراوە.
ناتانیاهو ساڵی ڕابردوو، بە ئاماژە بە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف ٣٥ کە هێزەی ئاسمانی ئیسرائیل هەیەتی، بە زمانی هەڕەشەوە بە ئیران دەڵێ: ئەم فڕۆکانە دەتوانن بگەنە هەموو شوینێک.