باوکی”ئەمیرحوسێن مورادی” یەکێک لە دەسبەسەر کراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی لە ئێران، کە کۆڕەکەی بە سێدارە حووکم درابوو، بەڵام بە شێوەی کاتی حوکمەکەی ڕاوستا بوو، ڕۆژی دووشەممە٧ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی خۆی کوشت.
کاناڵی تلێگرامی”ئێمتداد” ڕۆژی دووشەممە ٧ی رەزبەر ڕایگەیاند بە هۆی گوشارێکی زۆری ڕۆحی لە سەر بنەماڵەی” ئەمیر حوسێن مورادی” یەکیک لە دەسبەسەر کراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئێران، کە بە هۆی حوکمی سێدارەی کوڕەکەیەوە، باری تەندورستی ناجێگیر بوو، بەیانی ڕۆژی دووشەممە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی وتەکانی دایکی ئەمیر حوسێن مورادی، بەیانی ڕۆژی دووشەممە، لاشەی بێ گیانی باوکی ئەمیریان لە ماڵەکەی خۆیان بینیوەتەوە.
غوڵام حوسێن ئیسماعیلی، وتە بێژی دەزگای دادی ڕێژیمی ئیران پێشتر لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، هەواڵی لە سێدارە دانی، ئەمیر حوسێنی پشتڕاست کردبووەوە و وتی: دوای پشتڕاست کردنەوەی سزاکە لە لایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە، دەنێردرێتەوە بۆ دادسەرا بۆ جێبەجێکردنی.
سەپاندنی سزای لە سێدارەدان، کاردانەوەیەکی زۆری لە بیرۆڕای گشتیدا ساز کرد، بە جۆرێک کە چەند کاتژمێر دوای ڕاگەیاندنی سزاکە، چالاکانی مدەنی و مافی مڕۆڤەکانی ئێران و جیهان، ڕەخنەی تۆندیان، ئاراستەی دەزگای داد و بە گشتی ڕێژیمی ئێران کردەوە.
جێگای ئاماژەیە، کە بەرپرسانی سەرەڕۆ و خوێنمژی رێژیمی ئێران، هەموو دەنگێکی ناڕازی و نەیاری خۆیان بە تۆندترین و بێ بەزەیانەترین شێوە کپ دەکەن و بۆ مانەوەی خۆیان لە سەر دەسەڵات پەنا بۆ هەموو کارێکی نەشیاو و دژە بەهاکانی مرۆڤایەتی دەبەن.