مێر منداڵیکی سەقزی لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
بە پێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)،ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، مێرمنداڵێکی خەڵکی سەقز بەناوی فەردین سەعیدزادە تەمەن ١٧ ساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا.
سەرچاوەیەک بە چاونیوزی راگەیاند کە، فەردین بۆ ماوەی چەند مانگێک ئەندامی حیزبێکی کوردی بووە و دوای گەڕانەوەی بۆ ڕۆژهەڵات ،دوای ماوەیەک گیراوە و هەتا ئیستا بۆ بنەماڵەکەشی ڕوون نییە لە کوێ راگیراوە و چی بەسەر هاتووە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کودستان و بە تایبەت لاوان لە شۆڕش دوور بخاتەوە و بە ترساندن و تۆقاندن و بەڵینی بێبنەما و درۆ تێدەکۆشێ لاوانی کورد ڕێگای خەبات نەگرنە بەر.