كارناسانی بهشی ئیدزو نەخۆشییەكانی جووتبوون له جێگرایەتیی بێهداشتی زانكۆی زانسته پزیشكییهکانی كرماشان گوتی زیاتر لە ١٢ هەزار نەخۆشی توشبوو بە ئێچ ئای وی لە كرماشان هەیە.
عەلی كۆماسی گوتی، بە هاتنەژوورءی ویرۆرسی ئێچ ئای وی بۆ لەش، بەم كەسە دەڵێن توشبوو، بڕینی ئەم قۆناخەش پێوەندیی بە هۆكارە جۆراوجۆرەكانی وهک تەمەن، خواردن، دڵەڕاوكێ، دووگیانی و توانای سیستمی بەرگریی لەش تا هاتن بۆ قۆناخی سەرەكی نەخۆشیی ئیدز ههیهو ئهو قۆناغه دەتوانێ لە نێوان ١٠ تا ١٥ ساڵ درێژە بكێشێ.
ناوبراو هەروەها دەڵێ بهپێی لێکۆڵینهوه مهیدانییهکان ژمارهی ڕاستەقینەی تووشبووان بە نەخۆشیی ئیدز لە ئێران نزیك سهروو ١١٠ هەزار كەسە.