فارسی
English
ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 8ی تشرینی دووه‌م ساڵی 2026 | کاتژمێر 07:50
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

کەماڵ کەریمی: یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان هەوێنی یەکیەتیی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/09/29
in هەواڵی حیزبی

کەماڵ کەریمی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، یەکگرتنەوەی هەر دوو حیزبی دێموکراتی لە داهاتوودا بە هەوێنی یەکیەتیی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژهەڵات زانێ و ڕایگەیاند هەلومەرجی ئێستا و داهاتووی ئێران دەخوازێ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لێک نزیک ببنەوە.

لە کۆنفڕانسی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەکانی بەشێکی دیکە لە ئەندامانی حیزب کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەر بەڕێوەچوو، بەڕێز کەماڵ کەریمی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزب، باسێکی سیاسیی تایبەت بە داهاتووی ئێران و کوردستانی پێشکەش کرد.

بەڕێزیان لەم کۆنفڕانسەدا کە ئەندامانی سەر بە چوار کۆمیتەی حیزبی تێیدا بەشدار بوون، سەرەتا ئاماژەیەکی خێرای بە دۆخی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە گشتی و بێ مەسئولیەتیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو ئاستەکاندا کرد. بەڕێزیان لەم پێوەندییەدا باسی لە بەرین بوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە کۆی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کرد و لەم بارەوە وێڕای ئاماژەدان بە بەشداری نەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی “میان دورە”یی نوێنەرانی مەجلیسی شوورای ئیسلامی، گوتی؛ بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە نیزامی کۆماری ئیسلامی لەوپەڕی خۆی‌دایە.

بەڕێز کەماڵ کەریمی لە درێژەی قسەکانی بە ئاماژەدان بە ئەگەری نەمانی کۆماری ئیسلامیی ئیڕان، بە نیسبەت داهاتووی ئێران و ماهییەتی ئەو نیزامەی لە داهاتوودا لە تاران دەسەڵاتی سیاسیی بە دەستەوە دەگرێ، باسی لە بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێستای ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد. لەم پێوەندییەدا بەڕێزیان پێی وابوو یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێران دژ بە کۆماری ئیسلامی، نەبوونی ئاڵترناتیڤێکی یەکگرتوو و بەهێزی جێی متمانەیە و نەبوونی ڕێبەرییەک بۆ جووڵانەوەی ئازادیخوازی لە ئێران، ئاسۆی ڕووداوەکانی بە لێڵی هێشتۆتەوە.

ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە درێژەی باسەکەیدا هاوکات لەگەڵ ئاماژەدان بە سیاسەتی سەرکوت و دژی‌گەلیی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان، بە هومێدەوە باسی بەردەوامیی خەباتی خەڵکی کورستانی لە پێناو دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییە نەتەوایەتییەکانیدا کرد. لەم بەشە لە قسەکانیدا بەڕێز کاک کەماڵ کەریمی، داهاتووی بزووتنەوەی نەتەوایەتیی خەڵکی کوردستانی بەستەوە بە پرسی یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان حیزبە سیاسییەکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. بەڕێزیان وێڕای ئاماژەدا بە بوون و گرینگیی “ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران” وەک چەترێک بۆ هاوهەڵوێستی و کاری هاوبەشی نێوان حیزبەکان، لێک‌نزیکبوونەوەی زیاتری حیزبەکانی لە هەلومەرجی ئێستادا بە زەرووری زانی.

لە بەشێکی دیکەی باسەکەیدا کەماڵ کەریمی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان باسی لە ڕۆڵ و کاریگەریی تاریخیی حیزبی دێموکرات لە سەر بزووتنەوەی نەتەوایەتیی خەڵکی کوردستان کرد و لەم بارەوە وەک زەروورەتێک بۆ داهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەڕژایە سەر پرسی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. لەم پێوەندییەدا کاک کەماڵ کەریمی لە گەڵ پێداگریی لە سەر ڕۆڵی قورس و گرانی ئەم حیزبە لە داهاتووی ڕووداوەکاندا گوتی: یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان هەوێنی دروست بوونی یەكیەتیی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەم پرسە ڕاستەوخۆ کاریگەریی لە سەر یەکیەتیی و یەکگرتوویی نێوان خەڵک و حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی دەبێ.

لە کۆتا بەشی ئەم کۆنفڕانسەدا ئەندامانی حیزب لە چوار کۆمیتەی جیاواز‌دا بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمیسیۆنی چاودێری لە پێڕەوی نێوخۆی حیزب و نوێنەری کۆمیسیۆنی تەشکیلات، لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دێموکراتیکدا ئەندامانی نوێی کۆمیتەکانیان هەڵبژارد.

 

1 of 4
- +

1.

2.

3.

4.

Tags: یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، کەماڵ کەریمی، حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی

Related Posts

سکرتێر

کۆبوونەوەی گرووپی کاری کوردان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست

6 ساڵ ago
کۆتایی دەورەی ٢٤١ی فێرگەی پێگەیاندنی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هەواڵی حیزبی

ڕێوڕەسمی کۆتایی دەورەی ٢٤١ی فێرگەی پێگەیاندنی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان (وێنە)

6 ساڵ ago
هەواڵی حیزبی

پەیوەست‌بوونی پۆلیکی دیکە لە کچان و کوڕانی نیشتمان بە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان

6 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist