هەواڵنێری بلوومبێرگ لە سێ سەرچاوەی باوەڕ پێکراوەوە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، خەریکی جێبەجێکردنی گەمارۆ نوێیەکانە بۆ پچڕانی پەیوەندییە ئابووریەکانی ئێران لە گەڵ جیهان.
بە پیی ئەم هەواڵە، ئەم گەمارۆیانە ١٤ بانک و تەواوی بەشی دارایی ئێران لە خۆ دەگرێت و ئەم هەنگاوە دەستپێگەیشتنی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سیستمی دارایی جیهان لە ناو دەبات، بڕێکی کەم ڕیگەی یاسایی مابوو بۆ ئێران ئەویشی بڕی و ڕێژیمی ئێران ناچار دەکات کە بازرگانی نافەرمی و نایاسایی بگرێتە بەر.
بە وتەی سەرچاوەی ئەم هەواڵە، ئەم گەمارۆیانە دوو ئامانجیان هەیە، یەکەم لە ناوبردنی ئەو برە داهاتەیە بۆ ڕێژیمی ئێران و دووهەم بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکایە.