سارا بەرزگەر هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان و مێعراج مورتەزایی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی دێوەزناوی سەوڵاوا بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی سارا بەرزگەر، هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی کرماشان دوایی دوو حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.
سارا بەرزگەر خاوەن بڕوانامەی کارناسی زمانی ئینلگلیزییەوە و ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم دەستبەسەر کراوبوو.
هەر لەو پێوەندییەدا مێعراج مورتەزایی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی دێوەزناوی سەوڵاوا دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٤٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کرا.
شایانی باسە کە مێعراج مورتەزایی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوبوو











