نوێنەری تاران لە مەجلیسی ڕێژیم : کردەوەی نوێنەرانی مەجلیس و بەرپرسانی ڕێژیم لەگەڵ داواکانی خەڵک زۆر لە یەک دوورن
مەحموود سادقی نوێنەری پێشووی تاران لە مەجلیسی ڕێژیم ڕایگەیاند کە بە پێچەوانەی ئەو دروشمانەیە کە ئێمە دەیدەین و هەڵاواردنی دەسەڵاتداران لە بەشە جیاجیاکان زۆر لە ویست و داوای خەڵک دوورە و مەجلیس بۆتە شوێنی بازرگانی و سپیکردنەوەی پارە و بەرتیل خواردن و ئەوەی تێدا دیار نییە تەنیا داخوازی و مافی خەڵکی ئێرانە.
ناوبراو دەڵێ:هەر نوێنەرێکی مەجلیس لەو ٤٥ مانگەی کە بۆی دیاریکراوە بۆ دانەوەی ئەو وامەی کە بۆ کڕینی ماشێن لە مەجلیس وەریانگرتووە دەبێ مانگانە بەڕی ١٧ میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن مانگانە بدەنەوە.
مەحموود سادقی، نوێنەری تاران لە مەجلیسی دەیەم دەڵێ: لە کۆتایی مەجلیسی دەیەم ٢٠ هەزار حەبی “فایپیراویر” بە شێوەی نهێنی لە ولاتی چین هاورەدە کرا کە بەشێکی زۆری خەرجی دەرمانی بەرپرسەکان کرا کە ئەوە نیشاندەری ئەوەیە کە بە داخەوە بە پێچەوانەی ئەو دروشمانەیە کە ئێمە دەیدەین و هەڵاواردنی دەسەڵاتداران لە بەشە جیاجیاکان زۆر لە ویست و داوای خەڵک دوورە
نابێ ئەو کارانەی کە لە مەجلیس دەکرێ ببێتە هۆی تێچووی بۆ خەڵکی ئێران، پێدانی ماشێن شتێکی زۆر جێددی نییە و هەیئەتی بەڕێوەبەریی مەجلیس دەیتوانی بڕیارێک بدات کە کەمتر خەرج بۆ مەجلیس هەڵگرێ و ئێمە دەمانتوانی هەر بەو ماشێنانەی کە هەمانە هاتوچۆ بکەین و کارەکامان بەڕێوەبەرین.