ڕێکخراوی بەرگری لە دێمۆکراسی لە ڕاپۆرتێکدا، لە هەمبەر زۆر بوونی دەسەڵاتی دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئیران لە کانادا هۆشداری دا و وتی: ئەم وڵاتە بۆتە” ناوەندێکی گشتی” بۆ پشتیوانانی ڕێژیمی ئێران وبە میلیاران دولاریان سپی کردوەتەوەو لە ئێرانیان هیناوەتە دەرو و لە ئابووری کانادادا بەشدار بوون.
بە پیێ ئەم ڕاپۆرتە دەوڵەتی لیبراڵی کانادا، هۆشدارییەکانی ئێرانییەکانی دانیشتووی وڵاتی کانادای پشت گوێ خستووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە پشتیوانانی ڕێژیمی ئیران لە کانادا زۆربەی ڕۆشنبیرانی ئێرانی، بەتایبەتی بنەماڵەی قوربانییەکانی فڕۆکە ئۆکراینیەکەیان خستوەتە ژێر گوشارەوە.
دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری تۆرێنتۆی کانادا، بە شێوەیەکی بەرچاو و ڕوون، ئێرانییەکانی دانیشتووی کانادایان خستوەتە ژێر گوشارو هەڕەشەوە.
هەر لەم ڕاپۆرتەدا هاتووەکە، بەرپرسانی ڕیژیمی ئێران و کەسانی سەربە رێژیمی ئێران، بەمیلیاردها دولاریان کە لە ئێرانەوە بردوەتە کانادا، خانوی زۆربە نرخیان پێ کڕیوە و لە شارەکانی تۆرێنتۆ و وێنکووێر ژیانێکی زۆر شاهانەیان هەیە و زۆربەی نووسینگەکانی دراوی شاری تۆرێنتۆ بەردەوام ئاسانکاری بۆ پارە سپی کردنەوە لە نێوان ئێران و کانادادا دەکەن.