ڕێكخراوی بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان لە بەیاننامەیەكدا وێڕای دهربڕینی بەداخبوون لە بەردەوامیی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە ئێرانو بەندكرانی ڕۆژنامەنووسانو چالاكانی مەدەنی، داوای ئازادكرانی خێرای هەموو ڕۆژنامەنووسانو چالاكانی مافەكانی مرۆڤی كرد.
لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ئاماژە بە بەردەوامیی پێشێلكردنی ئازادییهکان لە ئێران، دەسبەسەركرانو بەندكردنی چالاكانی مەدەنیو مافەكانی مرۆڤو ڕۆژنامەنووسان گوتراوە كە بۆ نموونه ڕۆژنامەنووس عەدنان حەسەنپوور که ١٠ ساڵ لەوە پێشو، محەممەد سەدیق كەبوودوەند ٩ ساڵ لەوەپێشو خوسرەو و مەسعوود كوردپوور نزیك بە ٣ ساڵ لەوە پێش زیندانی كراون، تا ئێستاش ههموو مافهکانیان لێ زهوت کراوه.
ڕیكخراوی بەرگریی لە مافەكانی مرۆڤی كوردستان وێڕای بەداخبوون لە بەردەوامیی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە ئێرانو بەندكرانی ڕۆژنامەنووسانو چالاكانی مەدەنی، داوای ئازادكرانی خێرای هەموو ڕۆژنامەنووسانو چالاكانی مافەكانی مرۆڤی كردوه.