كاربەدەستانی بەندیخانەی ورمێ نەیانهێشت سامان نەسیم چاوی بە بنەماڵەكەی بكەوێ.
بنەماڵەی سامان نەسیم دوای بڕینی سەدان كیلۆمیتر خۆیان گەیاندە بەندیخانەی ورمێ، بەڵام كاربەدەستانی زیندان ئیزنیان نەدا چاویان بە كوڕەكەیان بكەوێو هۆكاری ڕێگریكردن لە ملاقات پێنەدانی كوڕەكەشیان ڕوون نەكردەوە.
سەرچاوەیەكی نزیك بە بنەماڵەی سامان نەسیم بە ماف نیوزی ڕاگەیاند كە بنەماڵەی نەسیم ماوەیەك لەوەپێش سهرلهنوێ داوای پێداچوونەوە بە پەروەندەی كوڕەكەیان كرد، بهڵام له یەك مانگ لەوە پێشەوە تا ئێستا هیچ ملاقاتێكیان پێنەداوە.
سامان نەسیم، كاتێك كە ١٧ ساڵی تهمهن بوو بە تۆمەتی ئەندامهتی لە یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی دژبهری كۆماری ئیسلامی دەسبەسەر كراو دادگای ئینقلاب لە شاری مەهاباد ناوبراوی بە تۆمەتی چالاكیی چەكداری دژی سپای پاسدارانو “شەڕ لەگەڵ خودا” محاکهمهو حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپاند.
سامان نەسیم ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ ٥ بەندكراوی سیاسیی دیكە بۆ بەندی ئینفرادیی زیندانی ورمێ گواسترانەوەو ڕێكخراوەكان، ناوهندهکانو چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، سەبارەت بە ئهگهری ئێعدامی ناوبراو نیگەرانیی خۆیان دەربڕی.
پاش ماوەیەك ڕوون بۆوه که ههواڵی ئێعدامكرانی ناوبراو به ئهنقهست بڵاوکراوهتهوهو گوترا كە ناوبراو بۆ بەندیخانەی زەنجان گواستراوەتەوەو پاش ماوەیەكیش دووبارە بۆ بەندیخانەی ورمێ گەڕێندرایەوە.