بەرپرسانی ئاسایشی عەرەبستان دەڵێن : تێرۆریستە دەسبەسەر کراوەکان هەموویان بەكرێ گیراوی ڕێژیمی ئێرانن.
بەرپرسی ئاسایشی گشتیی عەرەبستان، ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی ڕایگەیاند کە، باندێکی تێرۆریست کە ئەندامەکانیان لە لایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕاهێنانیان پێکراوە، بە مەبەستی کردەوەی تێرۆریستی و شێوازی درووستکردنی بۆمب، بە چەکوچۆڵێکی زۆرەوە لە دوو شوێنی جیاواز دەسبەسەرکران.
وتەبێژی ڕەسمی ئاسایسی عەرەبستان ڕایگەیاند: لە ئاکامی بەدواچوونەکانمان و شووێن پێهەڵگرتنی گرووپە تێرۆریستییەکان، تیمی دژەتیرۆری عەرەبستان لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان، باندێکی تیرۆریستییان ئاشکرا کرد کە بە مەبەستی کردوەی تیرۆریستی و درووستکردنی بۆمب لە بنکەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ڕاهێنانیان پێکرابوو ، هێزە دژە تیرۆرەکانمان دوای بەدووا چوون لە ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری٩٩ی هەتاوی ئەم باندە تیرۆریستە یان دەسبەسەر کرد.
شایانی باسە دەسبەسەرکراون زیاتر لە دە کەسن کە هەموویان لە لایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە راهێنانیان پێکراوە، بە مەبەستی کاری تێکدەرانەو کردەوەی تیرۆریستی و ئاژاوەنانەوە لە ناوچەکەدا.
بەرپرسانی ئاسایشی عەرەبستان لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکان لە گەڵ باندە تێرۆریستەکە، ئەو ڕاستییەیان بۆ دەر کەوتووەکە، هەموویان بەكرێ گیراوی ڕێژیمی ئێرانن.