وەزیری تەندروستی ڕێژیم لە لێدوانێکدا دەڵێ:من وەزیری سیاسی نیم، سیاسەت نازانم، نە میدیام بەدەستەوەیە نە تیمم هەیە، کاتێک کە چووم بۆ وەزارەتی تەندروستی هیچ جێگرێکم نەگۆڕی و من بە هەڵە کراوم بە وەزیر.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئیرانا، کە سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانە، “سەعید نمەکی” وەزیری تەندروستیی ڕێژیم، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەر، لە ڕێوڕەسمی ڕیزلێنان لە کارمەندانی خانەنشینکراوی تەندروستی لە دەورانی شەڕی ئێران و عێراقدا وتی: من وەزیری سیاسی نیم، سیاسەت نازانم، نە میدیام بەدەستەوەیە نە تیمم هەیە، کاتێک کە چووم بۆ وەزارەتی تەندروستی هیچ جێگرێکم نەگۆڕی و من بە هەڵە کراوم بە وەزیر
سەعید نمەکی: ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەزبەر، داوام لە بەڕێوەبەریی بانکی مەرکەزی کرد کە بتوانین دەستمان بە بەشێک لە بودجەی وەزارەتی تەندرووستی ڕابگا بۆ ئەوەی بتوانین لانیکەم بەشێک لە حەقدەستی ئەو هاوکارانە بدەین کە چەند مانگە لەو مەیدانەدا و بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ کۆڕۆنا کار دەکەن و تەواوی کات و جەستەی خۆیان لە خزمەتکردن بە نەخۆشەکاندا داناوە و گیانی خۆیان خستۆتە مەترسییەوە بۆ خزمەت بە خەڵک و مرۆڤایەتی، بەڵام وتمان ئەوەشمان ناوێ نەوەک ئەو داوایەی من ببێتە کێشەیەک بۆ ئەوان.
شایانی باسە کە بەڕێوەبەریی بانکی مەرکەزی چەند ڕۆژ پێش ڕایگەیاندبوو کە یەک میلیۆن یۆرۆ، بە فەرمانی خامنەیی بۆ بەرەنگاربوونەوە ی پەتای کۆرۆنا تەرخان کرابوو لەبەر هەڵاوسانی ئابووری بۆمان نەهاتووە، ، لە حاڵێکدا بە وتەی کارناسانی ئابووری ئەو بوودجەیە بۆ کڕینی کەرەستەی پزیشکی دابین کراوە و هیچ هەڵاوسانێکی ئابووری بەدوادا نایە و تەنیا پاساوێکە بۆ نەدانی ئەو پارەیە و هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و بە تایبەت میدیاکان.