بینای دادگای شۆڕشی شیراز، کە سزای لە سێدارەدانی بۆ نەوید ئەفکاری، پاڵەوانی زۆرانبازی ئێرانی دەرکردبوو، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی لە لایەن خەڵکی ناڕازی ئەو شارەوە هێرش کرایە سەری و ئاوریان تێبەردا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، هێرش بۆ سەر دادگای شۆڕشی شیراز لە ڕۆژی یەکشەممە و لە لەیەن خەڵکی ئەو شارە لە دژکردەوەی سزای لە سێدارە دانی نەوید ئەفکاری بوو کە پێشتر لە لایەن ئەو دادگاوە سزای لە سیدارەدانی بەسەردا سەپابوو.
خەڵکی ناڕازی ئێران و دەرەوەی وڵات و ڕێکخراوە مەدەنی و مافی مرۆڤ و هەروەها بەشیک لە وڵاتانی جیهان لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا و بە تایبەتی شاری شیراز کە شوێنی لە دایک بوونی نەوید ئەفکاریە بەردەوام ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و کردەوە دژە مرۆڤانە و ترسنۆکانەکەی کۆماری ئیسلامییان شەرمەزار کردووە.