خەڵکی لوبنان خوازیاری ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل و داوای چەک داماڵینی حیزبوڵای لوبنان و نەمانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتەکەیان دەکەن.
بە پێی لێکۆڵینەوەی ماڵپەڕی ڕادیۆی ئیسرائیل، خەڵکی لوبنان خوازیاری ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلن و داوا دەکەن حیزبوڵای لوبنان چەک بکرێت و ڕێژیمی ئێران هیچ پێگەیەکی لە وڵاتەکەیان نەمێنێ.
لە کاتێکدا کە قەیرانی حکوومەتی و هەروەها قەیرانی ئابووری لە لوبنان بەردەوامە و ڕۆژبەڕۆژ دۆخەکە خراپتر دەبێت، هەندێک لە سیاسەتوانان و هاووڵاتییانی ئاسایی بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە بە دژی کارە تێکدەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتەکەیان، سکاڵا دەردەبڕن و داوا دەکەن حیزبوڵا چەک بکرێت کە هۆکاری سەرەکی قەیرانی سیاسی و ئابووریی ئەو وڵاتەن.
گرووپێکی زۆر لە چین وتوێژەکان لە خەڵکی لوبنان دەڵێن کە وڵاتەکەیان هیچکات لەگەڵ ئیسرائیل هیچ کێشە و تێکهەڵچوونێکیان نەبووە و ئەگەر ئەمڕۆ وڵاتە عەرەبییەکان ع لەگەڵ ئیسرایل دەگەنە پڕۆسەی ئاشتی، هۆکارێک نیە کە لوبنان لەم قافڵەیە دوور کەوتبێتەوە.
ئەو دەوڵەتەی ئێستا لە بەیرووت کە لە کردەوەدا هەڵوەشاوەتەوە، بوێری ئەوەی نیە لەم بوارەدا پێشەنگ بێت و هێشتا دیار نیە چ دەوڵەتێکی دیکە بتوانێت دەسەلات بە دەست بهێنێت و دۆخی لوبنان ڕێکوپێک بکات. بەڵام وڵاتانی ئورووپایی وەکوو فەرانسە و هەروەها ئەمریکا گوشار دەخەنە سەر لوبنان بۆ ئەوەی حیزبوڵا کۆنتڕۆڵ بکەن و رێگەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بگرنە بەر.
ماڵپەڕی ڕادیۆی ئیسرائیل: لە پەیوەندی لەگەڵ زۆر بوونی دژایەتی خەڵکی لوبنان لە هەمبەر بوونی هێزی چەکداری حیزبوڵا و ڕێژیمی ئێران، بە پیی لێکۆڵینەوەکان تەقینەوەی ماوەیەک لەمەوبەر لە کۆگایەکی گەورەی چەک و تەقەمەنی حیزبوڵا لە شارۆچکەیەک بە ناوی “کفرقانا” لە نزیکی سنووری ئیسرائیلە، لەو بارەوە بۆ نموونە دەگوترێت کە دژبەرانی حیزبوڵا لە لوبنان هۆکاری ئەم تەقینەوەیە بوون و ڕوودانی ئەم ڕووداوەش جۆڕێکی چالاکیە دژبە حیزبوڵا.
جێی ئاماژەیە کە بەپێی بڕیارنامەکانی شۆرای ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بوونی حیزبوڵا لە باشووری لوبنان و یان کۆگا کردنی چەکوچۆڵ لەو ناوچەیە قەدەغەیە، بەڵام حیزبوڵا هیچکات پەیڕەوی ئەم دەستوورەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی نەکردوە.