بە هۆی بەردەوامی هێرشە مووشەکییەکانەوە، باڵویزی ئەمریکا لە بەغدا داخرا و و گرووپە چەکدارەکانی عیراقیش هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا دەکەن.
بەهۆی ئەو هێرشە مووشەکییانەی بەردەوام دەکرێنە سەر ناوچەی سەوزەوە، “ماتیۆ تولەر” باڵیۆزی ئەمریکا شاری بەغدای جێهێشتووە و ئێستا لە کونسولخانەی ئەمریکا لە هەولێرە.
رۆژنامەی واشینگتۆن پۆست بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی زیادبوونی هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا، ئەمجارەیان واشینگتۆن هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دەکات و رەنگە ماوەی داخستنەکەی 90 رۆژ بخایەنێت.
رۆژنامەی واشینگتۆن پۆست لەزاری بەرپرسێکی باڵای نووسینگەی مستەفا کازمی ئاشكرای كردووە، کازمی لەڕێگەی چەند وڵاتێکی ئورووپاییەوە خەریکی لۆبی کردنە بۆ پاشگەزکردنەوەی ئەمریکا لە بڕیارەکەی.
ئەمە لەكاتێكدایە چەند گرووپێكی چەكداری سەر بر کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ھەڕەشە لە ھێزەكانی ئەمریكا دەكەن.
لە چەند رۆژی رابردوودا “ئەبو عەلی عەسکەری” بەرپرسی ئەمنی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق، لە وەڵامی لێدوانێکی مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند “لووتی سەربازانی ئەمەریکا، لە خاکی عێراقدا دەچەقێنین”.
لەلایەكی دیكە ‘ئهكرهم كهعبی” سكرتێری گشتیی بزووتنهوهی نوجبا (النجباء)ی سهر به میلیشیاكانی حهشدی شهعبی ڕایگهیاند “ئێمه هێشتا چاوهڕوانی ههڵوێستی ڕهسمی سهرجهم هێزهكان دهكهین، سهبارهت به بوونی مۆڵگهیهكی سهربازی پێشێلكاری سهروهری عێراق، كه ئهمریكا به ناوی باڵیۆزخانه له بهغدا دایمهزراندووه، بۆ ئهوهی وێرانكاری و خراپهكاری له عێراق بڵاوبكاتهوه”، دەنا ئێمە بە هەموو هێزو توانامانەوە هێرش دەکەینە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا.
هاوکات بەگوێرەی هەواڵی ژمارەیەک کەناڵی میدیای عەرەبی، 15 وڵاتی دیکەش، نیازی داخستنی باڵیۆزخانەکانیان لە بەغدا هەیە.
پێشتر مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ چەند سەركردەیەكی عێراق هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق كردووە، ئەگەر حکومەتی عێراق رێگری لە هێرشە مووشەکییەکان نەکات.
شارەزایانی سیاسیی پێیانوایە بەداخستنی باڵوێزخانەکەی لە عێراق، لەوانەیە کە ئەمریکا نیازی هێرشیکی بەربڵاوی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەو وڵاتەدا بێت.