سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی یه‌كه‌م ته‌قه‌ی نێوان ئه‌رمنستان و ئازه‌ربایجان له هێڵیپێوەندی نێوان هه‌ردوو وڵات له هه‌رێمی قه‌ره‌باغ ته‌قێندرا و به‌وته‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، تا ئێستا ژماره‌یه‌ک سه‌رباز له نێوان هه‌ردوو لادا كوژرا و بریندار بوون.
شایانی باسە کە ناوچەی قەرەباغ لە ڕوانگەی مافە نێونەتەوەییەکانەوە بەشێکە لە خاکی ئازەربایجان، بەڵام دوای شەڕی ساڵی ١٩٩٤ بەهۆی ئەوەی زۆرینەی دانیشتوانی ئەرمنی بوون و بە پشتیوانی ئەرمنستان بە شێوەی خۆدموختار بەڕێوە دەچوو، ناوچەی قەرەباغ لە سێ دەیەی ڕابردوودا چەندین جار تووشی شەڕ بووە و زیاتر لە ٣٠هەزار کەس لەو شەڕانەدا کوژراون.
لە لایەکی دیکەوە چاودێری سووریە بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، توركیە یه‌كه‌م كاروانی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی سووریەی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی قه‌ره‌باغی له نێوان ئه‌رمنستان و ئازه‌ربایجان كرد، كه پشتیوانی له تورکیە وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له ئازه‌ربایجان له شەڕ بەدژی ئەرمنستانە و ئەوەشی ئاشکرا کرد کە یه‌كه‌م كاروانی ئه‌و چه‌كدارانه له رێگه‌ی تورکیەوە گوازراونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته وڵاتی ئازه‌ربایجان
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ئه‌و چه‌كدارانه به‌ر له چه‌ند رۆژێک له ناوچه‌ی عه‌فرینه‌وه گوازرابوونه‌وه بۆ توركیە، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌خته بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شەڕ له نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا، ئاشكراشیكرد، ئێستا كاروانێكی دیكه‌ش ئاماده كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی ئازه‌ربایجان بکرێ.