تمەنی ئێران لە دوایین مامەڵەكاندا خراپترین ئاستی لە مێژوویدا تۆماركرد و گەیشتە نزمترین ئاست.
بەگوێرەی پێگەی” بۆنابستی” تایبەت بە بەھای دراوەكان، دوای ئەوەی تمەنی ئێران لە ماوەی ئەمساڵدا بەھۆی فشاری ئابووری و گەمارۆ و سزاكانی ئەمەریكا بەسەر وڵاتەكە بەرامبەر بە دۆلار داڕما، لە دوایین مامەڵەكاندا خراپترین ئاستی لە مێژوویدا تۆماركرد و گەیشتە نزمترین ئاست.
لە دوایین مامەڵەكانی دراودا دۆلارێكی ئەمریكا لە بازاڕەكانی ئێران بۆ نزیکەی ٣٠ هەزار تمەن بەرز بۆتەوە و بەردەوام لە هەڵکشاندایە، ئەوەش بەو مانایە دێت كە تمەنی ئێران ھەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكا پێوانەیەکی بەرەو داڕمان دەپێوێ و بەردەوامە لە دابەزینی نرخەکەی.
شایانی باسە کە سیاسەتەکانی دەسەڵاتدارانی دز و گەندەڵ و مرۆڤکوژی کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆکاری داڕمانی ئابووری و پێگەی سیاسیی ئێرانن لە جیهاندا.