هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە ئاوایی بەیرەم سەر بە مەهاباد دوو برایان دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دوو برا بەناوەکانی”سامان و سالار غەزالی” دانیشتووی ئاوایی “بەیرەم” سەربە شاری مهابادیان دەسبەسەر کردووە.
سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرش دەکەنە سەر ماڵی ئەو دووبرایە و دوای پشکنین و گەڕانێکی زۆر هیندێک کەرەسەی کەسیی ئەو برایانەش لەگەڵ خۆیان دەبەن.
بە تێپەڕینی دە ڕۆژ لە دەسبەسەر کرانی سامان و سالار و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان هەتا ئێستا چارەنووسی ئەو دوو برایە ڕوون نییە و دیار نییە کە بە چ هۆکارێک دەسبەسەر کراون و لە کوێ ڕاگیراون،