کرێکارێکی خەڵکی بۆکان لە کاتی کارکردندا بەهۆی بەربوونەوەی لە سەردار گیانی لە دەستدا.
بەپێی هەواڵی چاو نیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، کرێکارێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “ڕەسووڵ سوڵتانی” کوڕی عوسمان لەکاتی ڕنینی میوە لە باغەکانی نزیک کۆخانی سەر بە میاندواو بەردەبێتەوە و هەرلەوێ گیانی لەدەست دەدا ناوبراو خێزاندارە و خاوەنی کوڕێکی سێ ساڵانە.
شایانی باسە کە ساڵانە بەشێک لە کرێکاران لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار دەبن و گیانیان لە دەست دەدەن یان بریندار و کەم ئەندام دەبن و زۆربەی ئەو کرێکارانە لەلایەن خاوەن کارەکانەوە بیمە ناکرێن و دوای تووشبوون بە ڕووداوی کار هیچ ناوەند و شوێنێک خۆیان بە بەرپرسیار نازانن لە بەرامبەر ئەو کرێکارانەدا.