کچێکی مێرمنداڵ لە شارۆچکەی حەسەناوای سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩هەتاوی، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی شارۆچکەی حەسەناوای شاری سنە، بە ناوی “بەهار سەیفی” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سەرچاوەیەک لە سنە باسی لەوە کرد کە ئەو کچە بە هۆکاری کێشە و گرفتی بنەماڵەییەوە هەروەها هەژاری و بێ دەرەتانی دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شایانی باسە کە بەپێی ئامارەکان لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵەوە تا ئێستا، لانیکەم ٩١ کەس لە شار و ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان لە ڕێگای خۆکوشتنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە هەژاری و کێشەی بنەماڵەیی لە سەرەکیترین هۆکارەکانی خۆکوژی لەو شەش مانگەدا بووە و ١٤ کەس لەوان تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە.