٤٥کەس لە بەندکراوانی سوننی مەزهەب لە هۆڵی ژمارە ١١ی بەندی ٤ی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری هێرانا، ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی دوای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: ٤٥ کەس لە بەند کەاوانی سوننی مەزهەب لە ساڵۆنی ژمارە ١١ی بەندی ٤ی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، لە نێوان ئەم ٤٥کەسەدا ٦ کەسیان بۆ ژورە تاکە کەسییەکان لە بەندی پارێزراو گواستوەتەوە، بەندکراوێکی دیکەش لە بەندی ١٢دا تووشی ئەم پەتایە بووە و لە حەوتووی ڕابردوودا گوازراوەتەوە بۆ بەندی پارێزراوی ئەو بەندیخانەیە، بەم هۆیەوە ٧٥ بەندکراوی سیاسی لە ساڵۆنی ١٢دا، مەترسی تووشبوونی کۆرۆنایان لە سەرە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە: ” پزیشکی بنکەی تەندورستی بەندیخانە، تووشبوونی هەموو بەندکراوەکانی ئەو ساڵۆنەی پشتڕاست کردوەتەوە، بەڵام لە نێوان ئەو هەموو بەندکراوەدا تەنیا ٦ کەسیان کە باری تەندورستی ناجێگیرە و گوازراونەتەوە بۆ ژورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانە، بەم پێیە ٢٣ بەندکراوی سیاسی و ٧٥ بەندکراوی مەزهەبی لە ساڵۆنی ژمارە ١٢دا لە مەترسی تووشبون بە پەتای کۆرۆنادان.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەی ماوەیەک لەمەو پیش ڕایگەیاند کە بەرپرسانی پزیشکی بەندیخانەکان ڕایانگەیاندوەکە هیچ پێداویستیکی سەرەتاییمان بۆ دەرمان و چارە سەر کردنی تووشبوان لە بەر دەستدا نییە، ئەمە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر بەندکراوان لە بەندیخانەکان.