چارەنووسی سێ چالاکی سوننی مەزهەب بە ناوەکانی “ئەمیر زکالاب، پێشنوێژی هەینی گوندی ئەرمەنی بڵاغی بۆکان، عەبدولعەزیز حەیدەرپوور خەڵکی گوندی کەرێزەی ناوچەی ئەنزەلی ورمێ و حامید عەلی مشکوێ خەڵکی ورمێ”، ناڕوونە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ئەمیر زکالاب ڕێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە “دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی” بێبەری کراوە.
هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەمیر، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.
هەروەها حامید عەلی مشکوێ و عەبدولعەزیز حەیدەرپوور لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە “دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان” بێبەری و هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون بە بنەماڵەی ئەو دوو چالاکە سوننی مەزهەبە، لەو پەیوەندییەدا، خۆیان دەبوێرن
حامید عەلی مشکوێ ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژ و عەبدولعەزیز حەیدەرپوور، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.