چالاکێکی ژینگەیی، خەڵکی شاری دێولان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە ٢٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چالاکێکی مەدەنی بەناوی “سابیر قادری” تەمەن ٤٤ ساڵ، خەڵکی دێولان کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرابوو، حوکمی ٢٨ مانگ زیندانی بەسەرداسەپا.
سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە گوتی: مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ سابیر قادری لە دادگای شۆرشی سنە دادگایی کرا و بە تۆمەتی بانگەشە و دژایەتیی ڕێژیم ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێ.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا گوتی: دوای تانە لێدان لەم بڕیارەی دادگا، جارێکی تر لە ڕێکەوتی ١٢ی خەرمانانی ١٣٩٩، دادگای سابیر بەڕێوەچوو و هەردووک حوکمەکەی بۆ ٢٨ مانگ کەم کرایەوە،
جێگای ئاماژەیە کە، سابیر قادری دوای سێ مانگ (ڕێبەندانی ١٣٩٨)ڕاگرتن لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان بە بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد دەکرێ. ناوبراو ئەندامی ژینگە پارێزانی”کۆمەڵەی شەیدای سەوزی لەیلاخ” و “ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین” بووە