کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مه‌ده‌نیی ناوچه‌ی دێولان‌و له‌یلاخ سه‌ردانی هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵا قوربانی، ناسراو به عه‌بدوڵلا ماچکهیییان کرد که ماوه‌یه‌که نه‌خۆشه‌و له‌جێدا که‌وتوه.
له‌و سه‌ردانه‌دا وێڕای پرسین له حاڵ‌و ئه‌حواڵی هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵلا ماچکه‌یی، هونه‌رمه‌ند سه‌عدوڵلا نه‌سیری مه‌قامێکی چڕی‌و، دواتر نه‌جمه‌دین شه‌وکه‌ت یاران، ئیسماعیل حوسێنی، غه‌ریب سه‌ججادی، جه‌لال شه‌ریعه‌تی له کهسایهتیو ژیانی هونه‌ریی کاک عه‌بدوڵڵا ماچکه‌یی قسه‌یان کرد‌و هیوای ساغی‌و سڵامه‌تییان بۆ خواست.