هێزەکانی ڕژیم لە پاسگای کانیکون لاوێکیان کوشت.
شەوی هەینی لە سەر شەممە، ٢١ ی سهرماوهز هێزەکانی ڕێژیم لە پاسگای کانیکۆن لە ناوچەی مەریوان، کۆمەڵێک کاروانچییان دایە بەر تەقەو دەستڕێژی چەکەکانیانو لهو پهلامارهی هێزهکانی ڕێژیمدا کاسبکارێکی لاو به ناوی جەمال ڕاستخانە، کوڕی حەسەن، خەڵکی ئاوایی دووپلوورە گیانی له دهست دا.
کوژرانی ئهو کاروانچییه له ناوچهی مهریوان له حاڵێکدایه که ههر لهو مانگهدا کاسبکارێکی خەڵکی کانیسێوی مەهابادیش بە ناوی ماڵماڵ حەمەلاوی، کوڕی ڕەحمان لە کاتێکدا لە تاران دەگەڕاوە، لە ” ئابیک” لەلایەن هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژو کوژرا.
جێی باسە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٩ کۆڵبەرو کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم گیانیان لە دەست داوە.