ئەمریکا لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی بالای ئەو وڵاتە ٢ کەس و ٤ ناوەندی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی خستە نێو لیستی گەمارۆکانەوە.
بە پێی هەواڵی نیویورک تایمز، سەید مەحموود ساداتی، بەرپرس و دادوەری دادگا، موحەممەد سولتانی یەکێک لە کاربەدەستانی ڕێژیم ئەو دوو کەسەن کە لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە. هەروەها زیندانی عادڵئابادی شیراز و لقی یەکی دادگای شیراز، زیندانی ناوەندیی ورمێ و زیندانی وەکیلئابادی مەشهەد چوار ناوەندی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن کە لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر.
شایانی باسە کە ئەمریکا لە ڕێگای گەمارۆکانەوە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە گەیشتن بە ئامانجەکانی ڕاگرتووە و تا ڕاددەیەکی زۆر بۆتە بەربەست بۆ بەرەوپێشچوونی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەو ڕێژیمە لە ناوچەکە و جیهاندا.