لە درێژەی تێکدانی ژینگەی کوردستان هەوڵی تێکدانی ژینگەی ئاواییەکانی جوانڕۆ دەدرێ.
بە پێی هەواڵی چاونیوز،ڕۆژی سێشەممە یەکی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی ژمارەیەک لە خەڵکی گوندی کۆڵەسەی سەر بە شاری جوانڕۆ، لە ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر لێدانی کانگایەک کە دەبێتە هۆی تێکدانی ژینگە و ژیانی خەڵکی ئەو گوندە، دەستیان بە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیی کرد.
بە پێی هەواڵەکان، ئەم کانگایە لە دەورووبەری ٧گوندی کۆڵەسە، خاناوا، کانی سپی، بازان، بازان میرەکی و کانی گەوهەرە کە لەو دەورووبەرە نزیکەی ٢٠باخ و٧ کانیاوی لێیە کە ئاوی خواردنەوەی گوندی کۆڵەسەش لە ٢٠٠میتری ئەو کانگایە بەرهەم دێت و پاشماوەی ئەو کانگایە دەتوانێ مەترسی لەسەر ژیان و گیانی خەڵک دروست بکا











