هەواڵنێرانی بێ سنوور بە”دژە ئازادی” ناوبردنی پڕۆژەی چاوەدێری کردنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان” داوای هەڵوەشانەوەو پێداچوونەوە بەم پڕۆژەیە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەکەن.
لە ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی زیاتر لە چل نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم پێشنیاری پڕۆژەیەکیان بە ناوی” چاوە دێری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان” و پێدانی بەڕیوەبەری و چاوەدێری تۆرەکۆمەڵایەتییەکان لە ئێران، بە هێزە چەکدارەکانیان بە مەجلیس دا.
ئیرس دوو ویلان، بەرپرسی بەشی تکنیکی هەواڵنێرانی بێسنوور، بە ئاماژە بەوەیکە ئەم پڕۆژەیە بۆ کونترۆل و داخستن لە کاتی پێویست و دەسپێڕاگەیشتنی زانیارییەکان لە سەر خەڵک و پێشگرتن لە خەڵکی ئێرانە بۆ وەرگرتنی زانیارییەکای سەردەم و پێویست.
ناوبراو دەڵێ: ڕێژیمی ئێران واژۆکەری زۆرێک لە ڕێککەوتنە جیهانیەکانە، کە ئازادی ئینتێرنێت یەکێک لەوانەیە، ئێمە داوا لە ڕێژیمی ئێران دەکەین ئەم پڕۆژە پێشنیار کراوەی نوێنەرانی مەجلیس بۆ بە یاسایی کردنی” دژە ئازادی” هەڵوەشێنێتەوە.