ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، داوای ڕاوستانی جێبەجێکردنی حوکمی بڕینەوەی قامکی دەستی چوار بەندکراوەکەی بەندیخانەی ورمێ دەکا.
ڕێکخراویی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە ئاماژە بەوەیکە، هادی ڕۆستەمی، مەهدی شەریفیان، مەهدی شاهیوەند و کەسرا کەرەمی لە دادگایەکی نادادپەروەردا و بە پشتبەستن بە ئەشکەنجەو وەرگرتنی” دانپێدانانی زۆرەملێ” ئەم سزا دژە مڕۆڤانەیان بە سەردا سەپاوە، داوای لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کرد کەبەزووترین کات و بێ هیچ پاساو و بیانوویەک، جێبەجێکردنی ئەو حوکمە ڕاوەستێنێ.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە زمانێکی توند، هەڕەشە لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دەکاو دەڵێ: بەرپرسانی دادستانی و دادوەری کە هۆکاری سەرەکیی ئەم جۆرە ئەشکەنجانەن، دەبێ ئەوە باش بزانن کە ئێمە دەتوانین بە پێی مافی تاوانی نێونەتەوەیی، دەسبەسەر و لە دادگای تاوانەکاندا سزایان بدەین.