ئەمریکا سزای نوێی سەپاند بەسەر کۆمەڵێک بەرپرس و لایەنی ئێرانیدا بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە،. یەکێک لەوانەی سزاکان دەیگرێتەوە ئەو دادوەرەیە کە فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ زۆرانبازە ئێرانییەکە دەرکرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پەمپێیۆ لە بەیاننامەیەکدا گوتی ئەمریکا سزای سەپاندوە بەسەر دادوەر سەید مەحمود سادەتی و دادوەر محەمەد سوڵتانی و لقی یەکی دادگای شیرازی و بەندینخانەکانی عادل ئاباد و ورمێ و وەکیل ئاباد.
ئیلیەت ئابرامز، نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران و ڤێنێزۆلا گوتی سزاکان دادوەرێکی کردۆتە ئامانج کە فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ زۆرانبازی ئێرانی نەوید ئەفکاری دەرکرد، پەمپێیۆش گوتی هەواڵ هەن لەسەر ئەوەی سادەتی کە دادوەری لقی یەکی دادگای شیرازییە، سەرۆکایەتیی یەکێک لە دادگاییەکانی ئەفکاری کردوە.
ئابرامز لە دانیشتنێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سیناتی ئەمریکادا گوتی ” ئەمریکا پابەندە بە لێپێچینەوە لەوانەی کە ئازادی و دادپەروەرییان لە گەلی ئێران زەوت کردوە.