گرانی و کەمیی دەرمان و بەرزبوونەوەی نزخی لەسەتا ٣٠٠تا ٤٠٠ی بەشێک لە دەرمان بۆتە هۆی ئەوەیکە بەشێک لە دەرمانخانە و نەخۆشەکان تووشی کێشەی جیددی ببنەوە
بۆ نموونە حەبی پلاویکس، کە بۆ پێشگرتن بە” بەستنی خوێن “کەڵکی لێوەردەگیرێ پێشتر بە ٥٨ تا ٦٠ هەزار تمەن بوو بەڵام ئێستا بۆ ١٦٠ هەزار تمەن بەرز بۆتەوە
هەروەها حەبی دێپاکین کە بۆ نەخۆشی مێشک و ئەو کەسانەی تەشەننوجیان هەیە بەکار دەبردرێ بەستەیەکی ٣٠ دانەیی بە ٤٠ هەزار تمەن بوو، دەبێ نەخۆشەکان بە `١٣٥ هەزار تمەن بیکڕن
بەپیی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی واکسینی ئانفۆڵانزا کە بڕیاڕ وایە لە مانگی ڕەزبەردا بدرێ بە دارووخانەکان، بەڵام بە وتەی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان، ئەو واکسینەش هەموو داروخانەکان دەستیان پێیڕاناگا و لە پێشدا ئەو واکسینە لە پێرسۆنێلی دەرمان، خویندکارانی پزیشکی، پزیشکەکان، هێزە چەکدارەکان و وەزارەتخانەکان دەدرێ و لە کۆتاییدا بۆ نەخۆشان و ئەو کەسانەی سیستمی بەرگریی جەستەیان لاوازە یان نەخۆشی دیابێت و سەرتانیان هەیە بە نزخی ١٠٠ هەزار تمەن دەفرۆشرێ و بەشێک لە دارووخانەکان بە نرخی ئازاد دەیفرۆشن چونکە نرخێکی دیاریکراوی لە سەردانەنراوە و زۆر کەسێس پێی ناکردرێ
هیچ کام لە بیمەکانی ئێران ناتوانن نرخی دەرمان بە تەواوی بدەن و دەبێ نەخۆشەکان خۆیان بیدەن
بەرپرسی یەکێک لە داروخانەکان دەڵێ کە وەزارەتی تەندروستی چەند داروخانەیەکی هەڵبژاردووە کە سەر بە وەزارەتی تەندروستین و ئەو وەزارەتخانەیە پشتوانییان لێدەکا و ئەو کەسانە بەیانی تا دونیوەڕۆ لەوێ کاری ئیداری دەکەن و دواتر دارووخانە وەک شوێنی بازەرگانی و تجارەت دەبینن و ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە دارووخانەکان و نەخۆشەکان لەگەڵ وەدەست نەکەوتنی داروو و کێشە بەرەوڕوو ببنەوە و لەو بارەوە هیچ کەس ولامدەر نییە و هەر چەشنە ڕەخنەیەک بە چەوشەکاری دادەنێن