ئەبوولفەزل ئەبوو تورابی، نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم، پێشنیارەکەی سپای پاسداران بۆ گواستنەوەی پایتەخت لە تاران، سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مەترسی لەسەر ئاسایشی ڕێژیم، لە هەمبەر نافەرمانییە مەدەنییەکان و ناڕەزایەتییەکان و دەڵێ: ” زۆر بوونی حەشیمەت،کەڵەکەبوونی داخوازییەکانی زۆری خەڵک، سەروەت، زانیاری و بازرگانی لە تاران هەڕەشەیەکی مەترسیدارە، چ لە حاڵەتی سرووشتی و چ هێرشە نیزامییەکان و چ نافەرمانییە مەدەنییەکان”.
گواستنەوەی پایتەخت ساڵانی ڕابردویش لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە باسی لە سەر کرا بوو، بە ڵام ئەم جارەیان بە هۆی زۆری ناڕەزایەتییەکان لە تاران بەردەوام لە لایەن بەرپرسانی ئێرانەوە تاوتوێ دەکرێ.
مەجلیسی ڕێژیم ساڵی ٩٤ی هەتاوی ئەم پرسەی لە ژێر ناوی” یاسای گواستنەوەی ناوەندی سیاسی و ئیداری وڵات لەتاران” پەسەند کرد و بە دەوڵەتی رۆحانی ڕاگەیاند کە جێبەجێ بکا، بەڵام تا ئێستاش ماوەتەوە.
لە حەوتووی رابردوودا گەڵاڵەی گواستنەوەی پایتەخت بە دوای وتەکانی ئەبوولفەزل ئەبووتورابی نوێنەری مەجلیس وپڕۆژەکانی سپای پاسداران لە لقی ئابووری سپا کە بە ڕۆحانی پێشنیار کرابوو بۆ جێبەجێکردن، جارێکی دیکە هاتە بەر باس.
ناوبراو دەڵێ: ئێمە دەبێ ڕێگە چارەیەک بدۆزینەوە وەکوو ئەو کارەی کەهەموو وڵاتانی جیهان دەیکەن بۆ گواستنەوەی پێتەختەکانی سیاسی، فەرهەنگی و ئابوورییەکانیان.